شۆفێرەکەشی سزا درا
سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک قاچی لە جامەکانییەوە هێناوەتەدەر؛ دەستی بەسەرداگیرا
964+
شۆڕش قادری
لە زاخۆ سەرنشێنی ئۆتۆمبێلێک لەکاتی رۆیشتندا قاچی لە جامەکانییەوە هێناوەتەدەر، پۆلیسی هاتوچۆ دۆزییەوە و دەستی بەسەرداگرت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی زاخۆ گرتەڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا دەردەکەوێ ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لەناو بازاڕی زاخۆ دەڕوا و یەکێک لە سەرنشینەکانی لە قاچی لە جامەکانی هێناوەتەدەر و باکی بە کەس نییە.
هاتۆچۆی زاخۆ رایگەیاندووە، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرتووە و شۆفێرەکەشیان سزای دارایی داوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو جۆرە کارانە پێشێلکردنی رێنماییەکانی هاتوچۆیە و هەر کەس ئەوە بکات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.