له‌وه‌ته‌ى هه‌ن رێگاى قیڕتاویان نه‌بووه
دواى چوار ساڵ گرفتی رێگای شه‌ش گوندی زه‌ڕایه‌ن چاره‌سه‌ر كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ماوه‌ى چوار ساڵ له بوونى كێشه‌و گرفت له رێگاى شه‌ش گوندى ناحیه‌ى زه‌ڕایه‌ن له رێگه‌ى قیڕتاوكردنه‌وه بۆیان چاره‌سه‌ر كرا و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت له‌وه‌ته‌ى ئه‌م گوندانه ئاوه‌دان كراونه‌ته‌وه، رێگاى قیڕتاویان نه‌بووه.
گونده‌كان بریتین له زەلەڕەش، بێدەن، کانی ئاسکان، کۆڵەبی، چەموژاڵە و میرەدێ.
ناحیه‌ى زه‌ڕایه‌ن بڵاویكرده‌وه، لەسەر داواكاری ئاوارە حه‌مەشه‌ریف بەڕێوەبەری ناحیە و دوای زیاتر لە چوار ساڵ لە هەوڵ و بەدواداچونە بەردەوامەكانی بەمەبەستی قیرتاوكردنی رێگای گوندەکان، ئه‌مڕۆ ده‌ست به قیڕتاوكردنیان كراوه.
ئاماژە به‌وه‌كراوه،له‌وه‌ته‌ى ئه‌م شه‌ش گونده ئاوه‌دانن رێگایەكی باشی قیڕتاویان نەبووە، بە ڵام به جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیە گرفتی چەندەها ساڵەی دانیشتوان و جوتیارانیان چارەسەر دەبێت.