"سێ کۆگا سووتاون"

وردەکاری رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سەر رێگای کەرکوک – هەولێر

964+

رێباز خدر – هەولێر

لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سەر رێگای کەرکوک – هەولێر سێ کۆگا سووتاون، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

لەسەر رێگای هەولێر – کەرکوک ئاگر لە کۆگایەک کەوتەوە

لەسەر رێگای هەولێر – کەرکوک ئاگر لە کۆگایەک کەوتەوە

نزیک کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 13.10.2025 لەسەر رێگای هەولێر – کەرکوک و بەدیاریکراوی لەسەر رێگای قوشتەپە – بێستانە، ئاگر لە کۆگایەکی هەڵگرتنی کەلوپەلی کارەبایی کەوتەوە.

شوان ئەحمەد شایەتحاڵێکی رووداوەکە بە 964ـی وت، “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە سەریهەڵداوە و بەهۆیەوە سێ بۆ چوار کۆگا سووتاون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە، تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە ئاگری بەنزینخانەکەی هەولێر دوو بارهەڵگر و ئۆتۆمبێل...

لە ئاگری بەنزینخانەکەی هەولێر دوو بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێک سووتاون

لە هەولێر ئاگر لە هۆتێلێک کەوتەوە و زیانی ماددی لێکەوت...

لە هەولێر ئاگر لە هۆتێلێک کەوتەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە