تیمەکان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن

لە ئاگری بەنزینخانەکەی هەولێر دوو بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێک سووتاون

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە ئاگری بەنزینخانەکەی گەڕەكی فەرمانبەرانی هەولێر دوو بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێک سووتاون و هێشتا بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر بەنزینخانەیەک ئاگری گرت

لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر بەنزینخانەیەک ئاگری گرت

بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر و لەسەر جووتسایدی زەیتونە ئاگرێکی گەورە لە بەنزیخانەی لاپ کەوتەوە.

پەیامنێری 964 لە شوێنە رووداوەکە زانیاری وردی سەبارەت بە ئاگرە ئاشکرا کرد و وتی، ئاگرەکە لە بەشی پشتەوەی بەنزینخانەکە سەریهەڵداوە و تیایدا دوو بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێک سووتاون.

وتیشی، بەنزینخانەی لاپ دەكەوێتە شەقامی كۆرنیش بەدیاریكراوی بەرامبەر قوتابخانەی ساڤای تایبەتە و رۆژانە بەنزینی 750 دیناری لێ دابەش دەکرێت، بەڵام ئەمڕۆ نۆرەی نەبووە و ئەو جۆرە بەنزینەی دابەش نەکردووە.

پەیامنێری 964 ئەوەشی خستەڕوو، چەند تیمێکی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و هێشتا نەیانتوانیوە بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵی بکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە هەولێر ئاگر لە هۆتێلێک کەوتەوە و زیانی ماددی لێکەوت...

لە هەولێر ئاگر لە هۆتێلێک کەوتەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە