هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە

لەسەر رێگای هەولێر – کەرکوک ئاگر لە کۆگایەک کەوتەوە

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لەسەر رێگای هەولێر – کەرکوک و بەدیاریکراوی لەسەر رێگای قوشتەپە – بێستانە، ئاگر لە کۆگایەک کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر بەڕێوەن بۆ شوێنەکە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

عەبدوڵا فەرهاد شایەتحاڵێکی رووداوەکە کە وێنە و ڤیدیۆی رووداوەکەی بۆ 964 ناردووە، وتی، “کۆگایەکی هەڵگرتنی کەلوپەلى کارەباییەکانە کە لەسەر رێگای  قوشتەپە – بێستانە ئاگری گرتووە و دەسووتێ”.

وتیشی، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە، چەند تیمێکی بەرگری شارستانی هەولێر بەرەو شوێنەکە دەڕۆن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری