تانکەرێک بە رشتنی رۆنی رەش ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکرد – وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
تانکەرەکە لە ژوورێ کرا و شۆفێرەکەشی دەستگیر کرا
تانکەرێک رێگای پێنجوێنی بە رۆنی رەش سواغدا و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکرد
964+
شۆڕش قادری
تانکەرێک رێگای پێنجوێنی بە رۆنی رەش سواغدا و مەترسی بۆ سەر هاوڵاتیان و شۆفێران دروستکرد، پۆلیسی دارستان و ژینگە دەستی بەسەرداگرت و شۆفێرەکەشی دەستگیر کرا.
“مەفرەزەیەكی بەشى پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن بە هاوکارى بنکەى ناڵپارێز شۆفێرێكی تانکەریان دەستگیر کرد کە رۆنی رەشی بارکردبوو و بەهۆی لێچوون و رژانی رۆنەکەوە، لە شەقامى سەرەکى پێنجوێن ئاستەنگی هاتوچۆ دروست ببوو و دەبووە هۆی مەترسی بۆسەر شۆفێران”، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا وای نووسیوە .
ئاماژە بەوەشکراوە، تانکەرەکە دەستی بەسەرداگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.