ترەمپ گەیشتە ئیسرائیل
وتارێک پێشکەش دەکات و دەچێتە شەرم شێخ
ترەمپ گەیشتە ئیسرائیل
964+
وریا فەتاح
سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکان و دیزاینەرى ئاشتى لە غەزە، گەیشتە ئیسرائیل و بڕیارە دواى پێشکەشکردنى وتارێک لە پەرلەمانى ئیسرائیل، بەرەو میسر بەڕێ بکەوێت.
پێش گەیشتنى ترەمپ بە فرۆکەخانەى بنکۆریۆن لە تەلئەبیب، بنیامین نەتەنیاهۆ لە پێشوازى وەستابوو.
بڕیارە، دواى پێشکەشکردنى وتارێک لە پەرلەمانى ئیسرائیل، ترەمپ بەرەو میسر بەڕێ بکەوێت بۆ بەشدارى لە لوتکەى ئاشتى.
گەیشتنى ترەمپ بە ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە پرۆسەى ئاشتى لە غەزە هەنگاوى باشى بڕیوە و پێش گەیشتنى لە کۆى 20 بارمتەى ئیسرائیلى حەوتیان ئازاد کران، ئیسرائیلیش 1966 دیلى فەلەستینى خستووەتە پاسەوە و ئامادەى کردوون بۆ ئازاد کردن.
هەر لە واشنتۆن و پێش سەردانەکەى بۆ ناوچەکە، ترەمپ بە رۆژنامەنوسانى وت،”کۆتاییمان بە شەڕى غەزە هێنا، دووشەممە و سێشەممە رۆژێکى خۆش دەبن”.
بڕیارە ئەمڕۆ لە لوتکەى”شەرم شێخ بۆ ئاشتى” کار لەسەر دیاریکردنى هەنگاوەکانى پڕۆسەى ئاشتى غەزە بکرێت و بە فەرمى رێککەوتنەکە واژۆ بکرێت.