نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
دواى دابەزینەکەى هەفتەى رابردوو
نرخى نەوت بەرز بووەوە؛ 63 دۆلارى تێپەڕاند
964+
وریا فەتاح
هەرچەندە هەفتەى رابردوو نرخى نەوت چووە خوار 63 دۆلار و تووشى دابەزینێکى گەورە بوو، بەڵام ئەمڕۆ کە سەرەتاى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوتە، بەبەرزبوونەوە دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 13.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 63 دۆلار و 55 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە رۆژى شەممە نرخەکەی بە رێژەی 0.82٪ بەرز بووەتەوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 59 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمیش بە رێژەی 0.78٪ بەرز بووەتەوە.
ئەم دابەزینەی نرخی نەوت داوای ئەو دێت کە بە نێوەندگیری ئەمریکا، ئیسرائیل و حەماس رێککەوتن و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “شەڕی غەززەمان کۆتایی پێهێنا و ئاشتیش بەرقەرار دەبێت، هەرچەندە پرۆسەیەکی ئاڵۆزیش بوو، بارمتەکانیش رۆژی دووشەممە یان سێشەممە ئازاد دەکرێن”.