سلێمانی

ئۆتۆمبێلێک لەسەر شاخ کەوتە خوارەوە و شۆفێرەکەی بریندار بوو

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ئۆتۆمبێلێکی تایبەت ئەمشەو لەسەر شاخی هەروتەی سلێمانی کەوتە خوارەوە و شۆفێرەکەی بریندار بوو.

پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، شۆفێرەکە تەمەنی 25 ساڵە و بەهۆی رووداوەکەوە قاچت شکاوە، پزیشکی گشتییە و تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای سلیمانی هێناویانەتە خوارەوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و باری تەندروستی جێگیرە.

دەشڵێت، تا ئێستا هۆکاری روودانی رووداوەکە دیار نییە و تیمەکانی بەرگری شارستانی و هاتوچۆی سلێمانی لە هەوڵدان بۆ هێنانە خوارەوەی ئۆتۆمبێلەکە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلی د...

ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشا