ده‌كرێنه شوێنى گه‌شتیاری
ئاژانسێكی فه‌ڕه‌نسی له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا پێنج شوێنه‌وارى ئامێدی نۆژه‌نده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی گرێبه‌ستێك كه شوێنه‌واری هه‌رێم واژۆى كردووه، ئاژانسێكی فه‌ڕه‌نسی له ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا پێنج شوێنه‌وارى قه‌زاى ئامێدی نۆژه‌نده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو شوێنى گه‌شتیاری بناسێندرێن و گه‌شتیار سه‌ردانیان بكات.
شوێنه‌كان بریتین له، قوتابخانەی قوبەهان، گۆڕستانی میران، مزگەوتی گەورەی ئامێدی، کەنیسەی کلدان، گۆڕی پیرحەیران و کۆڕا سیریچی.
كه‌یفی مسته‌فا عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشت شوێنه‌وارى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند گرێبه‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئێکسپرێتیس فڕانس بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ واژۆ كردووه كه كونسڵخانه‌ى فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان پشتگیری ده‌كات.
وتیشی “ماوه‌ى دوو ساڵه كار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، شوێنه‌واره‌كان دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان هه‌م وه‌كو شوێنى شوێنه‌واریی و هه‌میش وه‌كو گه‌شتیاری سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت و گه‌شتیار سه‌ردانیان ده‌كات و ژماره‌یكی هه‌لیكاریش بۆ هاوڵاتیان و گه‌نجان دابین ده‌كات.