چەند نوسینگەیەکیش سزادراون
هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی کشتوکاڵی قەدەغەکران
964+
دەشتی عارف
لە سەرەتای وەرزی پاییز هاوردەکردنی چەند بەرهەمێک قەدەغە دەکرێت یان باجی زۆری دەخرێتە، سەر ئەمەش بۆ پاڵپشتی کردنی جوتیاران و فرۆشتنی بەرهەمە ناوەخۆییەکان.
رەعد حاجی زرار، ئەندامی ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر بە 964ـی وت، ژمارەیەک بەرهەمهەن کە لە هەر چوار وەرزی ساڵدا قەدەغەیە لەوانەش پەتاتە، توور، سڵق، شێلم و کەلەرم، هەندێک بەرهەمی دیکەش هەیە هاوردەکردنی لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە باجی دەخرێتە سەر بۆ ئەوەی پشتیوانی بەرهەمی ناوخۆ بکرێت، یان بەیەکجاری هاوردەکردنی قەدەغە دەکرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر، باسی ئەو بەرهەمانەشی کرد کە هەناردەکردنیان قەدەغەکراوە و وتی، هەنار و پیاز، خەیار، تەماتە، بیبەر، باینجان و کولەکە، لەسەری مانگەوە هاوردەکردنیان قەدەغەکراوە و تا 15.12.2025، بەڵام ئەگەر پێش ئەو وادەیە بەرهەمە ناوخۆییەکان تەواو بن و بازاڕ پێویستی بێت قەدەغەی سەر چەند بەرهەمێک لادەدرێت و دەتوانین هاوردەی بکەینەوە.
هێمن سەید موڕاد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە 964ـی وت، ژمارەیەک بەرهەم هەن کە لە هەر چوار وەرزی ساڵدا قەدەغەن ئەوانیش پەتاتە و تور، سڵق، شێلم و کەلەرم، هێلکە و مریشک، هەندێک بەرهەمی دیکەش هەن هاوردەکردنی لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە باجی دەخرێتە سەر بۆ ئەوەی پشتیوانی بەرهەمی ناوخۆ بکرێت، یان بەیەکجاری هاوردەکردنی قەدەغە دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەەش کرد، لەکۆتایی بەهار تا سەرەتای زستان نزیکەی %100ـی بەرهەمەکانمان بەرهەمی ناوەخۆیین و ئەوانەی هاوردەی دەکەین تەنیا چەند بەرهەمێکی کەم و دیاری کراون، هەروەها زیاتر لە 550 هەزار تۆن بەرهەمی جوتیاران لە دەرەوەی هەرێم بەبازاڕ کراوە و 200 هەزار تۆنیش لەناوخۆ بەبازاڕ کراون.
لەو ماوەیەی کە هاوردەکردنی بەرهەمەکان قەدەغەدەکرێت هەر نوسینگەیەکی عەلوە ئەو بەرهەمانەی قەدەغەکراون هەناردەی بکات سزای دارایی دەدرێت، کە لە 500هەزارەوە دەست پێدەکات تاوەکو دوو ملیۆن و 500هەزار دینار.
پێداچوونەوە: توانا نەقی