"خۆشنەبوو رەحمان"

بە قسەکانى هەمووانى دەخستە پێکەنین؛ محەمەد کاسبی، ئەکتەری دیاری ئێران کۆچی دواییکرد

964+

وریا فەتاح

ئەکتەری دێرین و ناسراوی سینەما و تەلەڤیزیۆنی ئێران، محەمەد کاسبی، لە تەمەنی 74 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد، لە هەرێمى کوردستان وەک رەحمانى دراماى سێ بەچوار ناسرابوو.

کچەکەی کۆچکردوو محەمەد کاسبی، لە پەیامێکدا کە لە رێگەی وەزارەتی رۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامییەوە بڵاوکراوەتەوە، هەواڵی کۆچی دوایی باوکی پشتڕاستکردەوە.

لە پەیامەکەدا هاتووە: “بە دڵێکی شکاو و پڕ لە خەم و پەژارەوە، هەواڵی کۆچی دوایی محەمەد کاسبی، ئەو هونەرمەندە پایەبەرزە و ئازیزتر لە گیانمان، رادەگەیەنین کە جیهانی فانی بەرەو جیهانی هەتاهەتایی جێهێشت.”

محەمەد کاسبی لەدایکبووی ساڵی 1951 بووە و کۆلێژى هونەرە درامییەکانى تەواو کردووە، بە یەکێک لە ئەکتەرە پڕکارەکانی فیلمی سینەمایی ئێرانى دادەنرێت.

محەمەد کاسبى بە رۆڵى رەحمان لە زنجیرە دراماى سێ بەچوار، لە هەرێمى کوردستان ناوبانگى دەرکرد، بەتایبەت لەو دیمەنەى سیروس نوکتەیەک دەگێڕێتەوە و دەڵێت،”خۆشنەبوو رەحمان”، ئیتر ئەمە بووە بە ترێند و تائێستاش لە گێرانەوەى نوکتەدا خەڵکى دەڵێن،”خۆشنەبوو رەحمان”.

ئەکتەری دراما و فیلمە میسڕییەکان کۆچی دوایی کرد

ئەکتەری دراما و فیلمە میسڕییەکان کۆچی دوایی کرد