کەشى 48 کاتژمێرى داهاتوو

نمەباران دەستپێدەکات و کەشەکە بەرەو ساردبوون دەڕوات

964+

وریا فەتاح

تادێت پلەکانى گەرما دادەبەزن و لەمڕۆوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەأەهەور و لە سبەینێدا نمەباران دەستپێدەکات.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام له‌ شه‌ودا ده‌گۆڕێت بۆ په‌ڵه‌هه‌ور و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان بۆ نیمچه‌ هه‌ور.

ئاشکراشى کردووە کە هەرچەندە 1 تا 2 پلەى سیلیزى پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە، بەڵام کەشەکە هەر بە فێنکى دەمێنێتەوە.

لەبارەى رەوشى کەشوهەواى سبەینێ دووشەممە 13.10.2025، کەشناسى هەرێم پێشبینى کردووە، لەگەڵ دابەزینى پلەکانى گەرما، ئاسمان بۆ پەڵەهەور و نیمچه‌ هه‌ور بگۆڕێت.

وەک ئەوەى خستوویەتییەڕوو، سبەینێ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى سنوورى پارێزگاى دهۆك و هه‌ولێر ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور و هه‌ندى كات ده‌گۆریت بۆ هه‌ورى ته‌واو، له‌گه‌ڵ كاریگه‌رى نزمه‌ پاله‌په‌ستۆیه‌كى لاواز له‌سه‌ر سنوورەكانى ئه‌م دوو پارێزگایه‌ كه‌ به‌شیوه‌ى نمه‌ بارانى پچر پچر ى كاریگه‌رى ده‌بێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ دووشەممە:

هەولێر : 27 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی

دهۆک : 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 23 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 25 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 28 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی

سۆران : 24 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی

کەشەکە تەواو پاییزییە و بارانبارینیش دەستپێدەکات

کەشەکە تەواو پاییزییە و بارانبارینیش دەستپێدەکات