ساڵى داهاتوو خزمه‌تگوزارییه‌كانى كارا ده‌كرێت
تەندروستی عێراق بەڕێوبەرایەتی بیمەی تەندروستی لە پارێزگای كەركوك كردەوە
لا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی عێراق له كه‌ركوك بوو بەڕێوەبەرایەتی بیمەی تەندروستی لەو پارێزگایه كردەوە و رایگه‌یاند كه لە ساڵی داهاتوودا خزمەتگوزاری بیمەی تەندروستی تێدا كارا دەكرێت.
ئاژانسی هەواڵی عێراق، راگیه‌اندراوێكی وه‌ازره‌تى ته‌نردوستى بڵاوركدووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه وه‌زیری ته‌ندروستى له‌كاتى كردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه جەختی لەشه‌ر گرنگی بەهێزكردنی خزمەتگوزارییەكانی بیمەی تەندروستی و فراوانكردنی مەوداكانیان بۆ ئەوەی سەرجەم هاووڵاتیان كردووه‌ته‌وه.
ئاماژە بەوەش كراوه، پارێزگاری كەركوك یەكێكە لەو نۆ پارێزگایەی كە لە ساڵی داهاتوودا خزمەتگوزاری بیمەی تەندروستی تێدا كارا دەكرێت، پابەندبوونی وەزارەتى ته‌ندروستیش بۆ دابینكردنی چاودێری تەندروستی گشتگیر و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەكان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بۆ سەرجەم هاوڵاتیان، دووپاتكراوه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، چالاككردنی بیمەی تەندروستی لە كەركوك هەنگاوێكی گرنگە بۆ باشتركردنی كوالیتی خزمەتگوزاری تەندروستی و فراوانكردنی چەتری پاراستن بۆ هاوڵاتیان، كاردەكات بۆ دڵنیابوون لە پاڵپشتی و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ دڵنیابوون لە سەركەوتنی ئەم قۆناغە.
کێشەی بیمەی تەندروستیی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چارەسەر کرا
3000 بیمەی تەندروستی بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت دابینکرا