داواکاری نێچیرڤان بارزانی بووە

سەرۆکایەتی هەرێم: گەشتی ئاسمانی تورکیا بۆ سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا، سوپاسی سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات و دەڵێ، داوای سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی قبوڵ کردووە، بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و تورکیا.

یەکەم جار کە شەش مانگ داخرابوو، بڕیار وابوو 22.12.2023 قەدەغەی ئاسمانی سلێمانی بۆ تورکیا هەڵبگیرێت، بەڵام پێچەوانەکەی روویدا و تا 22.6.2024 قەدەغەکە لەلایەن تورکیاوە درێژکرایەوە بۆ جاری دووەم تا 7.12.2024 قەدەغە درێژکرایەوە و ئەم مانگەش بۆ سەرەتای ساڵی 2026 درێژکرایەوە.

ئەم ئێوارەیە، نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئیستەنبوڵ یەکیان بینی، لەو کۆبوونەوە لەسەر پێشنیاری نێچیرڤان بارزانی تاوتوێی کردنەوەی، ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانی کراوە و بڕیار دراوە، گەشتەکان دەستی پێبکرێتەوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەمشەو 9.10.2026، دەڵێ، ئه‌م بڕياره‌ له‌ چوارچێوه‌ى په‌يوه‌ندييه‌ پته‌وه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركيادا دێت كه‌ دڵنياين يارمه‌تيده‌ر و هاوكار ده‌بێت بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش و له‌ به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردوولا و به‌تايبه‌تى له‌ به‌رژه‌وه‌نديى هاووڵاتيانماندا له‌ سنوورى سلێمانى ده‌بێت.

پێشتر، لە مانگی حەوتی ساڵی 2024، هەندرێن هیوا بەڕێوەبەری پێشوو فڕۆکەخانەی سلێمانی بە 964ـى وت، لە ماوەی راگرتنی گەشتەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی 35% گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی وەستاون، هەروەک لە ماوەى 14 مانگى وەستانى گەشتەکاندا، نزیکەى 10 ملیۆن دۆلار زیان بەر فڕۆکەخانەى سلێمانى گەیشتووە.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى سه‌رۆكى توركيا ده‌كات
سوپاس و پێزانينمان بۆ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى كۆمارى توركيا دووپات ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى دا گه‌شته‌ ئاسمانييه‌كانى هێڵى فڕۆكه‌وانيى توركيا بۆ سلێمانى ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌.
ئه‌م بڕياره‌ له‌ چوارچێوه‌ى په‌يوه‌ندييه‌ پته‌وه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركيادا دێت كه‌ دڵنياين يارمه‌تيده‌ر و هاوكار ده‌بێت بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش و له‌ به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردوولا و به‌تايبه‌تى له‌ به‌رژه‌وه‌نديى هاووڵاتيانماندا له‌ سنوورى سلێمانى ده‌بێت.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2025/10/9