"ئیشەڵا بە دوعاکانی خەڵک چاک دەبمەوە"

نەخۆشی یونس حەمەکاکەی لە کاری هونەری دوورخستووەتەوە و بە کوڵ بۆی دەگری

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

خراپی دۆخی تەندروستی یونس حەمەکاکەی لە کاری هونەری دوورخستووەتەوە و بە دڵ و بە گیانی بیری تەختەی شانۆ دەکات و دەڵێت، هونەر لە ناخمدایە و ناتوانم وازیلێبێنم.

پەیامنێری 964 لە فێستیڤاڵی فیلم لە سلێمانی چاوی پێی کەوت و چووەلای و لە دۆخی تەندروستی یونس حەمەکاکەی پرسی و پێی وتین، لە ئێستادا وەرزش دەکەم و باشترم بەپێی رێنمایی پزیشکەکان لە ماڵەوە، بەڵام زۆر خەم دەخۆم لە تەختەی شانۆ و چاوی کامێراکان دوورم، ئیشەڵا دەگەڕێمەوە و بە دوعاکانی خەڵک چاک دەبمەوە.

یونس حەمەکاکە ئامۆژگاری هونەرمەندە تازەکان دەکات، هەرگیز غرور نەیانگرێت، چونکە غرور هونەرمەند شکست پێدەهێنێت.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی گەڕایەوە

فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی گەڕایەوە