پەیامنێرمان خۆی تاقیکردەوە و دەرکەوت مورتاحە
لە زانکۆی سۆران چەند چالاکییەک لە رۆژی جیهانیی تەندروستی دەروونی بەڕێوەچوو
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی تەندروستی دەروونییە و بەو بۆنەیەشەوە لە زانکۆی سۆران چەند چالاکییەک بەڕێوەدەچێت و خوێندکارانی زانکۆکە تاقیکردنەوەی دەروونی لەسەر هاوڵاتیان ئەنجام دەدەن.
سەردەم سەلیم و ئارێز ساڵح دوو خوێندکاری بەشی دەروونناسی زانکۆی سۆرانن، لە رێگای 10 پرسیارە تاقیکردنەوەیان بۆ ئامادەبووان دەکرد، ئەگەر کەسەکە فشاری دەرونی هەبوایە، رێنماییان پێدەدا بۆ ئەوەی لەو فشارە دەروونییە رزگاری ببێت.
پەیامنێری 964ـیش خۆی تاقیکردەوە و دەرکەوت کە فشاری دەروونی لەسەر نییە و مورتاحە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری