هەواڵەکان
ئۆتۆمبێبله‌كانى میری ره‌قه‌مه ره‌نگ شینه‌كه‌یان نامێنێت و قەزا تازەکەی گەرمیانیش خەمی سەوزاییەتی
ژووری هەواڵ
له‌مه‌ودوا ئۆتۆمبێبله‌كانى میری ره‌قه‌مه ره‌نگ شینه‌كه‌یان نامێنێت و ده‌بێته ره‌نگی سپی به كۆمه‌ڵێك موسه‌فاتیشه‌وه له تابلۆى ئۆتۆمبێلى گشتى هاوڵاتیان جیاده‌كرێته‌وه و ئه‌وانیش دێنه ناو ئه‌و سیستمى تابلۆ لێدانه‌ى ئۆتۆمبێل كه چه‌ند ساڵێكه له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكراوه.
له هه‌ولێر، له‌رێگه‌ى موبایله‌وه نامه‌یه‌ك بۆ په‌یامنێری 964 دێت، تیایدا ئامادژه به‌وه‌كراوه یه‌كێك له قوتابخانه‌كانى ناو هه‌ولێر ماوه‌ى 11 ساڵه كارگوزارى نییه و ئه‌وان خۆیان وه‌كو ئه‌نجومه‌نى دایك و باوكان ساڵانه كۆمه‌ك كۆده‌كه‌نه‌وه و كارگوزاری بۆ به‌كرێ ده‌گرن.
دهۆك هه‌میشه له خه‌مى به‌رهه‌مى كشتوكاڵیه‌كه‌یه‌تى و ساڵانى پلان و به‌رنامه‌ى جۆراوجۆر جێبه‌جێده‌كات ته‌نیا بۆئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كان به‌سه‌لامه‌تى ساغ بكرێنه‌وه و جوتیارانیشیان زه‌ره‌مه‌ند نه‌بن، بۆ ئه‌مساڵ له‌هه‌واڵێكى نوێیدا سه‌نتره‌ێكى تایبه‌تى به كۆكردنه‌وه و به بازاڕكردنى به‌رهه‌مى جوتیاران دروستكردووه و به‌فه‌رمیش سه‌نته‌ركه‌ى كردووه‌ته‌وه.
دواى 15 رۆژ له به قه‌زابوونى، نۆبه‌ره‌ى كاره خزمه‌تگوزارییه‌كانى قه‌زاى رزگارى له ئیداره‌ى گه‌رمیان گرنگیدانه به ژینگه و زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزایی، بۆئه‌مه‌ش له‌و پێنج ملیار دیناره‌ى كه حكومه‌ت وه‌كو شیرینی بەقەزابونه‌كه‌ى بۆى ته‌رخان كردووه، بڕیاریدا چوار بیرى ئیرتیوازى لێبده‌ن و چه‌ند پاڕك و باخچه‌یه‌كی دروست بكات.