گەنجێکی خەڵکی کەلار دوو رۆژە بێسەروشوێنە و هیچ سۆراغێکی نییە - وێنە؛ بۆ 964 نێردراوە
کەسوکاری و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێن
گەنجێکی خەڵکی کەلار دوو رۆژە بێسەروشوێنە و هیچ سۆراغێکی نییە
964+
شۆڕش قادری
گەنجێکی خەڵکی کەلار دوو رۆژە بێسەروشوێنە و هیچ سۆراغێکی نییە، کەسوکاری و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێن.
گەنجەکە ناوی ئازاد جەلال و دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانە لە کەلار، تەمەنی 21 ساڵە و لە کاتژمێر 8ـی بەیانی رۆژی دووشەممەوە 6.10.2025 لە ماڵ چووەتەدەر و تا کاتی داڕشتنەوەی ئەم هەواڵە نەگەڕاوەتەوە ماڵ و هیچ سۆراغێکی نییە.
رێژەن عەبدوڵا ئامۆزای ئەو گەنجە بە 964ـی وت، “ئەو گەنجە خوێندکارە لە زانکۆی کەلار، لە دوێنێوە هیچ هەواڵێکمان لێی نییە و مۆبایلیشی پێ نییە تاوەکو پەیوەندی پێوە بکەین”.
“دوایین جار لە تێرمیناڵی شارەزوور لە سلێمانی بینراوە، جگە لەوەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانمان لەو بابەتە ئاگادار کردووەتەوە، خۆیشمان بە چەند تیمێک لەناو شاری سلێمانی و دەورووبەری دەگەڕێین”، رێژەن عەبدوڵا وای وت.
964 لەسەر داوای کەسوکاری وێنەی ئەو گەنجە بڵاودەکاتەوە و هەر کەسێک سەرەداوێکی لەبارەیەوە دەستکەوت، پەیوەندەی بەم ژمارە مۆبایلە (07719649428) یان 104ـی پۆلیسەوە بکات.
وێنەی گەنجەکە لە خوارەوە؛