15 تۆن خۆراکیش لەناوبراون
تەنیا مانگی نۆ لە ناو سلێمانی 15 شوێنکار داخراون
964+
توانا نەقی
لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی و لە ماوەی مانگێکدا، توانراوە 15 شوێن دابخرێت و بڕی 15 تۆن کاڵای بێکەڵکیش لەناوببرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە، قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەهاوبەشەکانیان ئاماری کار و بەدواداچوونەکانی لە مانگی نۆی ئەمساڵی خستووەتەڕوو بەپێی ئامارەکە 15 شوێنکار داخراون و زیاتر لە 15 تۆن خۆراک و شمەکی خراپبوو لەناوبراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەی سەردان و بەدواداچوونەکان بەراورد بە مانگەکانی پێشتر زیادیان کردووەو تەنها لەمانگی 9ـی ئەمساڵدا شەش هەزارو 456 سەردان بۆ بازاڕ و شوێنە گشتییەکان ئەنجامدراوەو 383 پسوڵەی سەرپێچی تۆمارکراوە.
هەر لە مانگی رابردوودا 34 ملیۆن و 425 هەزار دینار سزای دارایی ئەو شوێنکارانە دراوە کە پابەندی رێنماییەکانی نەبوون، قایمقامیەت وادەڵێت.