"ده‌نگۆیه و دووره له راستییه‌وه"
وه‌زاره‌تی دارایی له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی دارایی عێراق، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ره‌تكرده‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌نیازبێت موچه‌ى كارمه‌ندانى سوپا و پۆلیس كه‌مبكاته‌وه و ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی له میدیاكان بڵاوده‌كرێته‌وه دووره له راستییه‌وه”.
وه‌زاره‌تی دارایی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، ته‌یف سامی هیچ لێدوانێكی له‌و باره‌یه‌وه نەداوە، ئه‌وه‌ى ئه‌م “درۆ”یانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه له هه‌وڵی چه‌واشه‌كردنی رای گشتی و هاندانی ئاژاوه‌ن له نێوان هاوڵاتیاندا.
ئه‌وه‌شیان روونكردووه‌ته‌وه، موچه به‌پێی یاسا و خشته‌ی كاتی په‌سه‌ندكراو ده‌درێت، هه‌روه‌ها دۆخی دارایی به‌ڕێوه‌ده‌برێت بۆ دڵنیابوون له به‌رده‌وامیی جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م ئه‌ركه‌كان به‌رامبه‌ر به فه‌رمانبه‌ران و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان.
وه‌زاره‌تی دارایی داوای له هاوڵاتیان و سه‌رجه‌م میدیاكان ده‌كات، ته‌نیا پشت به لێدوانه فه‌رمییه‌كان ببه‌ستن، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه ده‌رده‌چن، هۆشداریش ده‌دات له راكێشانیان بۆ ناو ده‌نگۆی به‌دخوازانه، به مافی یاسایی خۆی ده‌زانێت هه‌نگاو بگرێته‌به‌ر بۆ دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌واڵی ناڕاست یان ناجێگیر بڵاوده‌كه‌نه‌وه.