ئەوانەی بێ مۆڵەت خوێندوویانە
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به دوای بڕوانامه‌ی فه‌رمانبه‌راندا ده‌چێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگه‌یاند، هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بڕوانامانەی فه‌رمانبه‌ران دەکات، کە بە بێ مۆڵەتى خوێندن بەدەست هاتوون.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6.2.2024 لە نووسراوێكی فەرمیدا كە بۆ گشت وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەتەوە گشتاندوویەتی، پۆلێنی هەڵسەنگاندنی ئەو بڕوانامە دەكات كە بە بێ مۆڵەتی خوێندن بەدەست هاتوون.
لە نووسراوەكەدا هاتووە: ئاماژە بە نووسراوى ئەنجومەنى وەزیران/ سکرتاریەت ژمارە (١٦٩٢٠) لە (٢٤/١٢/٢٠٢٣) و ئاماژە بە فەرمانى وەزاریمان ژمارە (٧٤٣) لە (٢٢/١/٢٠٢٤) کە تایبەتە بە پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ مەبەستى (پۆلێنکردنى هەڵسەنگاندنى حاڵەتەکانى ئەو بڕوانامانەى کە بە بێ مۆڵەتى خوێندن بەدەست هاتوون، بۆ ئەوەى لە رووى زانستى و کارگێڕى و دارایى و یاساییەوە هەڵبسەنگێندرێن)، بۆ ئەم مەبەستە دوو دانە فۆرمى زانیارییتان بۆ ڕەوانە دەکەین، بۆ پڕکردنەوەى داتاى پێویست، لە ماوەى پازدە رۆژدا بۆمان ڕەوانە بکەن، تا کارى پێویست ئەنجام بدەین.
هاوكات لینكی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت و فۆڕمه‌كان به‌م جۆره‌ن:
نووسراوی وه‌زاره‌ت
فۆرمی یه‌كه‌م
فۆڕمی دووه‌م