"کوالێتی توێژینەوەکان بەرزتر دەکات"
گۆڤاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە داتابەیسی سکۆپەس تۆمارکرا
964+
فهرهاد حهسهن
وهزارهتى خوێندنى باڵا رایگهیاند، گۆڤاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە داتابەیسی سکۆپەس تۆمارکرا، وهكو هەوڵێك بۆ جێبەجێکردنی پلانی ستراتیژی زانكۆكه.
دوای هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ تۆمارکردنی گۆڤاری تایبەتی زانکۆکە لە داتابەیسی سکۆپەس، سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە فەرمی ئاگادارکرایەوە کە گۆڤاری (POLYTECHNIC) کە تایبەتمەندە بە (زانستە پەتی و کردارییەکان) لە داتابەیسی سکۆپەس ئیندێکس کرا.
ئاماژه بهوهكراوه، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆیە بۆ جێبەجێکردنی پلانی ستراتیژی خۆی کە بریتییە لە برەودان بە توێژینەوەی زانستی و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی لە کارە لە پێشینەکانیاندایە ئەویش دوای جێبەجێکردنی سەرجەم ئەو رێنمایی و رێبەرانەی دێت کە پێویست بوون.
تۆماركردنى گۆڤارهكه لە داتابەیسی سکۆپەس، کوالێتی توێژینەوەکان بەرزتر دەکات و کاریگەری لەسەر بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکان دەبێت.
وهزارهت پێیوایه، ئەم دەستکەوتە دەرخەری هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و سەرنوسەر و دەستەی نوسەران و تیمی سەرپەرشتیاری گۆڤارەکەیە کە لە ماوەی رابردوو بە بەردەوامی لە هەوڵدابوون بۆ بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتە زانستییە گرنگە کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و رەوتی توێژینەوەی زانستی.