لە خورماڵ بووە و شۆڕەبی و دارتوو قەتڵوعام کراون

دوو گەڵابە و دووتەنییەک داری سروشتی بڕییەوە؛ دەستگیر کرا

شۆڕش قادری

لە گوندێکی ناحیەی خورماڵ، هاوڵاتییەک دوو گەڵابە و دووتەنییەک شۆڕەبی و دارتووی بڕییەوە، پۆلیسی دارستان و ژینگە چووە سەری و قۆڵبەستی کرد.

سەیوان سەراوی بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی خورماڵ بە 964ـی وت، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەوەی کە لە گوندی قەدەفەری کەسێک سەرقاڵی بڕینەوەی دارە، دەستبەجێ تیمێکیان چووەتە شوێنەکە و کابرای تەوربەدەستیان دەستگیر کردووە.

“دوو گەلابە و دووتەنییەک دار لە جۆری دار بی و دارتووی بڕیوەتەوە، هەموویان دەستیان بەسەرداگیرا، تائێستاش نازانراێت بۆ سووتاندن یان فرۆشتنەوەی دارەکان ئەو کارەی کردووە”، سەیوان سەراوی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەفەرمانی دادوەر لە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە، دۆسیە بۆ تۆمەتبار کراوەتەوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەچێتە بەردەم دادگا.