خولی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندانی ئاسایش لە زاخۆ بەڕێوەدەچێت - وێنە؛ پۆلیسی زاخۆ
21 رۆژ دەخایەنێت
خولی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندانی ئاسایش لە زاخۆ بەڕێوەدەچێت
964+
شۆڕش قادری
لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، خولی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندانی ئاسایشی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی 21 رۆژ بەردەوام دەبێت.
بەپێی راگەیەنراوێکی پۆلیسی زاخۆ، بەفەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، خولی بەرزکردنەوەی 53 کارمەندی ئاسایش دەستیپێکردووە و خولەکەش بۆ 21 رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، خولەکە لە گۆڕەپانی مەشق و راهێنانی بارەگای بەشی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان و لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک بەڕێوەدەچێت.
+5