وته‌بێژى هاتوچۆ: له دووباره بوونه‌وه ده‌یانده‌ین به دادگا
له گه‌رمیان پۆستەری ئەو کاندیدانەی “ناوچه‌ى كوێر”یان دروستكردبوو لابران
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ھاتوچۆی گەرمیان، ده‌ستى به لابردنى ئه‌و پۆسته‌رانه كرد كه كاندیدان له شوێنى نه‌شیاو دایانناوه و كێشه‌و گرفتى هاتوچۆى بۆ هاوڵاتیان دروستكردووه، وته‌بێژه‌كه‌شیان ده‌ڵێت، له‌دووباره دانانه‌وه‌ى له‌و شوێنانه، سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن ده‌یانده‌ن به دادگا.
سامان عەلی، وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە 964ـى وت، ئەمڕۆ یەکشەممە ھەڵمەتی لێکردنەوەی ئەو پۆستەرانەیان دەستپێکرد کە ناوچەی کوێری بۆ شۆفێران دروستکردبوو، تاوه‌كو کۆتایی بانگەشەی ھەڵبژاردنیش له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان بەردەوام دەبن.
وتیشی “تەنیا ئەمڕۆ شەش پێشێلکاریمان تۆمارکردوە و پۆستەرەکانمان له‌و شوێنانه لابردوون، زۆرینەی ئەو پۆستەرانەش لە یوتێرنه‌كان دانرابوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کاندیدانەی پێشێلکاریان کردوە بەڵێنامەیان پێ پڕدەکەینەوە کە دوبارەی نەکەنەوە، لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی پێشێلکاریەکان سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکەین و دەدرێن بە دادگا.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن