له هه‌ڵه‌بجه تازه زاواكان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى سپی بۆ هاوڵاتیان نه‌گۆڕاوه و هه‌ر به 104 هه‌زار دیناره
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پسووله‌ى خۆراكی هه‌ڵه‌بجه ئاشكراى ده‌كات كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر نرخى نه‌وتى سپی دانه‌هاتووه و وه‌كو ساڵانى رابردوو به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت و تازه زاواكانیشی ئاگادار كردووه سه‌ردانیان به‌ن بۆ دروستكردنى كارتى وه‌رگرتنى نه‌وت.
بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە، ئاگادارییه‌كى بۆ ئەو هاوڵاتیانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی، بڕیاریانداوه بە دووبارە وەرگرتنی مامەڵە لە هاوڵاتیان بۆ دروستکردنی کارتی کاتی نەوت، بۆ ئەوەی بتوانن سودمەند بن لە وەرگرتنی.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كردووه پێویسته ئه‌و هاوڵاتیانه کۆپی فۆڕمی خۆراکی کاغەزی خێزانی، کۆپی بەڵگەی هاوسەرگیری، کۆپی کارتی نیشتمانی کوڕ و کچ و بڕی 10 هەزار دیناریش له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن.
ده‌شڵێت، له قۆناغى یه‌كه‌مدا دابه‌شكردنى نه‌وت لە ناوچە شاخاویەکانەوە دەستپێدەکات و نرخى هه‌ر به‌رمیلێكیش بڕى 104 هه‌ازر دیناره.