نیگەرانن
گوندی دۆڵانە سێ کیلۆمەتر قیرتاویان دەوێ
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
دانیشتووانی گوندی دۆڵانە لە سمیلان-ی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، داد و بێدادیانە بە دەست رێگەیەکی سێ کیلۆمەتریی و دەیانەوێت حکومەت هەرچی کردووە، بچێت بەهایانەوە و رێگەکەیان بۆ قیرتاو بکات.
دانیشتووانەکەی ئەمڕۆ گردبوونەوەیان کرد و پەیامنێری 964 لەوێ بوو، گوندەکە دەکەوێتە ناوچەی باڵەکایەتی و دوورە دەستە، ئەوان دەڵێن، رێگەکە هێندە ناڕەحەتە، دەستی ئاوەدانی بە ناو گوند راگرتووە و کاری کشتوکاڵی و گەشەپێدانی باخداری خاو کردووەتەوە.
بێستوون نەجیم، خەڵکی دۆڵانەیە ئەو بە 964ی وت، رێگەکە بۆ ئۆتۆمبێل هیچ شیاو نییە، دەڵێی بۆ گوێدرێژ و بار کراوە، هەر ئۆتۆمبێلیێک بدات لەو رێگەیەی گوندەکەمان دەبێت 300 هەزار خەرجی لە سەیارەکەیدا بکات.
ئەو وتی، داواکارن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی خۆجێی ناوچەکە بەهانایانەوە بچن و رێگەکەیان قیرتاو بکەن، چونکە بە قسەی ئەو ماوەی رابردووە، چەندین رووداوی هاتوچۆ لەو رێگەیەدا روویداوە و یەکێک لە رووداوەکان وەرگەڕانی دووبارە تەماتە بووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا