سنوورى دهۆک

رووداوێکى قورسى هاتوچۆ؛ شەش بریندارى لێکەوتەوە

وریا فەتاح

لە رووداوێکى سەختى هاتوچۆدا کە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە سنوورى کۆمەڵگەى بشیریان روویداوە، شەش کەس بریندار بوون.

ئازاد تەها، وتەبێژى هاتوچۆى دهۆک بڵاوى کردەوە، رووداوەکە کاتژمێر 3:45 خولەکى ئێوارەى ئەمڕۆ، لە رێگاى نێوان ناحیەى دارەتو بۆ کۆمەڵگاى بشیریان و لە نزیک گوندى کەلکان روویداوە.

وەک باسى دەکات، رووداوەکە لە نێوان تۆیۆتا کرۆلەیەکى تایبەت و کیا بارهەڵگرێک روویدا و تێیدا شەش کەس بریندار بوون.

ئاشکراشى دەکات، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانى هەولێر نێردراون.