هاوڵاتییەک وردەكاریی ئاگری بەنزینخانەكەی فەرمانبەران باس دەكات
“نەفەرەكم بینی سووتا بوو بردیان”
964+
عەبدولعەزیز خالند
هاوڵاتییەكی گەڕەكی فەرمانبەرانی هەولێر، كە ناوی حاجی رزگارە، دەڵێت دەنگی تەقینەوەی وا گەورەی نەبیستووە و “دنیا خراپبوون بوو”.
هاوڵاتییەكە ماڵی لە نزیكی ئەو بەنزینخانەیە، كە دەكەوێتە گەڕەكی فەرمانبەران و ئەمڕۆ بەیانی ئاگری گرت و دەنگی چەند تەقینەوەیەكی گەورە و دووكەڵێكی بەرزی هەبوو.
حاجی رزگار دەڵێت، ئەوەی بینیم كەسێك سووتا بوو، بردیان.
هەروەها دەڵێت، تانكەرێك لە دەرەوەی بەنزینخانەكە بوو، بەڵام بەنزین و ئاگری گەیشتێ و ئەویش سووتا.
باسی ئەوەش دەكات كە شووشەی پەنجەرەی ماڵەكانی دەوروبەری بەنزینخانەكە شكاون و زیانی بە ماڵی هاوڵاتییان گەیاندووە.
هاوڵاتییەكە داوا دەكات حكومەت رێپێدان نەدات بە كردنەوەی بەنزینخانە لە ناو گەڕەك و ماڵەكان و هەمیشە هەڕەشە و مەترسییە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان.
بەیانی ئەمڕۆ بەنزیخانەی لاپ لە گەڕەكی فەرمانبەرانی هەولێر لە نزیك شەقامی كۆڕنیش گڕی گرت و بە 10 تیمی بەرگریی شارستانی توانیان كۆنتڕۆڵی بكەن، پاش شەوەی دوو تەنكەر و خەزان و ئۆتۆمبێلێك سووتان.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا