هاتوچۆی هەرێم

“ئەوەی بە دەڕاب رەقەمی سەیارەی بشارێتەوە سزای توندی دەدەین”

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دەداتە ئەو شۆفێرانەی بە شێوەی “دەڕاب” تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان دەشارنەوە، بە توندترین شێوە سزایان دەدەن.

هاتوچۆی هەرێم ئەمڕۆ هەینی 3.10.2025 راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “لە هەندێک پەیج و ئەکاونتەکان ریکلام بۆ کەرەستەیەک دەکرێت کە بۆ شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەکار دێت بە شێوەی دەڕاب، کە بە ریمۆت کۆنتڕۆڵ کار دەکات دادەخرێت و دەکرێتەوە بۆ شاردنەوەی تابلۆ”.

هەروەها هاتووە، “ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە کە هەر ئۆتۆمبێلێک ئەم کەرەستەیە بەکار بهێنێت ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەر دادەگیرێت و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و سزای توند دەدرێت، هەر شوێنێکی جوانکاری ئۆتۆمبێلیش ئەم بابەتە بفرۆشێت شوێنەکەی دادەخرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”،

پۆلیسی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان روونیدەكاتەوە، بە هیچ شێوەیەک شاردنەوە و لابردن و دەستکاریكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل رێگەپێدراو نییە و ئەنجامدەرانی، بە توندترین شێوە سزادەدرێن.