پلاستیک 1000 ساڵی دەوێت بۆ شیبوونەوە
تابلۆیەکی رێنمایی لە پارکی شار دانراوە دەریدەخات ئەو مادانەی فڕێی دەدەی چی کارەساتێکە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
تابلۆیەکی رێنمایی لە باخی شار لە ناو بازاڕی هەولێر دانراوە، تابلۆکە ئاماژەیەکە بۆ ئەو پاشماوانەی کە ماوەیەکی زۆری پێدەچێت بۆ توانەوەی لە سروشت، وابڕیاریشە بۆ سەرجەم پارکەکان ئەم تابلۆیە دابنرێت.
تابلۆکە لە هەشت بەش پێکدێت بۆهەر پاشماوەیەک کاتەکەی نوسراوە بە نموونە،” پلاستیک هەزار ساڵ، شوشە چوار هەزار ساڵ، قوتوی کانزایی 100 ساڵ، کاغەز سێ مانگ، فلتەری جگەرە دوو ساڵ، بنێشت پێنج ساڵ و پاتری 300 ساڵیان پێویستە بۆ شیبوونەوە.
دڵشاد هیرانی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای هەولێر بە 964ـی وت، ئەوان لە سەرەتا تەنها لە ناو نافورەی بەردەم قەڵای هەولێر ئەم تابلۆیەیان داناوە و وا بڕیاریشە لە سەرجەم پارکەکان ئەم تابلۆیە دابنێین بۆ ئەوەی خەلڵک زیاتر بەو بابەتە هۆشیاربێت.
وتیشی، ئەم تابلۆیە لەلایەن فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای هەولێر دانراوە و لە پارکەکان لەپێش دەرگای چوونەژوورەوە دایدەنێین بۆ ئەوەی خەڵک بیبینێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی