سبەی لە کەرکوک پشووی فەرمییە – وێنە؛ ئەرشیفی 964
قایمقامی کەرکوک بۆ 964
وێنە و فلێکسی هەر کاندیدێک ببێتە زیان بۆ شۆفێر و هاوڵاتی ئەوە سزای دارایی دەدرێت
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق شەوی پێنجشەممە 2.10.2025 تیمی تایبەت بە چاودێریکردنی کاندیدەکان لە کەرکوک پێکهێنرا، هەر کاندیدێک شوێنی وێنە وفلێکسەکەی گونجاو نەبێت ببێتە زیان بۆ شۆفێران و پیادە سزادەدرێن.
فەلاح یایچی قائیمقامی کەرکوک بە 964ـی وت، فلێکس و شیشی چوارچێوەی وێنەی هەر کاندیدی و قەوارەیەک ببێتە هۆکار بۆ ئەوەی بەرچاوی شۆفێر بگرێت تووشی رووداوی هاتوچۆ بێت یاخود هاوڵاتی پیادە تووشی زیان بێت ئەوە لەلایەن تیمی هاوبەشی چاودێری کردنی کاندید وقەوارەکان سزای قورسی دارایی دەدرێن.
وتیشی، ئەو تیمانە لە نوێنەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و قائیمقامیەت و پۆلیسی هاتوچۆ و شارەوانی پێکهێنراوە.
قایمقام ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەمڕۆ هەینیوە دەستبەکاردەبن و رۆژانە پێشوازی لەهاوڵاتیان دەکەن یاخود لە رێگای تەلەفۆنەوە ئاگاداریان بکەنەوە بەدەم کێشەو گرفتی شۆفێران وهاوڵاتیان دەچن، کارەکانی تیمەکان بەردەوام دەبێت تاوەکو دوای هەڵبژاردن و هەڵگرتنەوەی پاشماوەی بانگەشەکانی هەڵبژاردن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی