ئەمە بڕیارەکانن
964 لە بانگەشەى هەڵبژاردن چى دەکات؟
964+
ژوورى هەواڵ
بانگەشەى هەڵبژاردن دەستى پێکرد لە 964 بیرمان لەوەکردەوە دەبێت چى بکەین بۆ ئەوەى متمانەى هاوڵاتیان بپارێزین و لەو ماوەیەدا لەگەڵ کێشە و گرفت و خۆشى و ناخۆشییەکانیان بوەستین، بۆیە چەند بڕیارێکمانداوە کە ئەمانەن:
_ لەماوەى بانگەشەدا، ئێمە لە 964، تەنها زانیارییە راست و دروستەکانی هەڵبژاردن بڵاودەکەینەوە و دوور دەکەوینەوە لە هەر هەواڵێک کە توندوتیژی و رق و کینە زیاد بکات.
_ بۆ پاراستنی بێلایەنی خۆمان، هیچ ریکلامێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیست و کاندیدەکان وەرناگرین و بڵاوی ناکەینەوە.
_کاری لە پێشینەمان ژیان و گوزەرانی خەڵکە، نەک ململانێی سیاسی و بەرژەوەندی لایەنەکان
_تیمەکانمان زۆر بەوریاییەوە کاردەکەن بۆئەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن تێکەڵ بە هەواڵەکانمان نەکرێت.
_داوا لە ئێوەی خوێنەر و بینەر دەکەین چاودێرمان بن و لە هەر لایەنگرییەک ئاگادارمان بکەنەوە.
_وەک چۆن پێشەنگ بووین لە راگرتنی رووماڵی هەواڵی توندوتیژی، دەمانەوێت لەم هەڵبژاردنەشدا نموونەیەکی ئەرێنی بین.
_بڕیارەکەمان لەڕووی داراییەوە قورسە، بەڵام متمانە و سەربەخۆیی 964 لای ئێمە لە هەموو شتێک گرنگترە.
– بۆ هەواڵى دوور لە ململانێ سیاسى و حزبى، چاوتان لەسەر 964 بێت.