ترێندی 964
دەشنێ موراد دەرمانی دەردی دەوێت و مرازی دڵی هەوادارانی موعینیش حاسڵ نەبوو
964+
پەری ساڵح
دەشنێ موراد و سینگڵەکانیش دەرمانێکیان دەوێت چارەسەری ئێش و ئازاریان بکات، وەک هەواڵ عوسمان ئەو خەمەی نەتکوژێت بەهێزت دەکات، مانگ و زیندانیش لە رێگایە بۆ فێستیڤاڵەکانی جیهان و کوردستان.
خاک و نیشتمانتان خۆشبووێت و بیپارێزن، ئەمە وەسیەتی کەڵە هونەرمەند و پێشمەرگەی نیشتمان حەمە جەزا بوو بۆ رۆڵەکانی، 15 ساڵە بەجێیهێشتووین، بەڵام دەنگی بۆ هەمیشە لەناومان دەمێنێتەوە.
هەرێم محەمەد، ئازار ئازارەکەی بەس نەبوو و خەمی دووریشی هاتەسەر و بۆ مایکی 964 وتی، تا دڵەکان لێبدات خەم و ئازارەکانیش هەر بەرەو پیرت دێن، ئازارەکانی خەڵکیش ئەوەندە زۆرە نابڕێتەوە و بەگۆرانیەك و دوو گۆرانی تەواو نابێت.
هەگبەی ترێندی هەفتە زۆرە و بینەری بن و بزانن چی روویداوە.