دەیانەوێت پاسکیل لێخوڕین بکەن بە کلتوور
رێکخراوێکی هۆڵەندی پاسکیلێکی لەناو پارێزگای هەولێر دانا
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لەناو بینای پارێزگای هەولێر رێکخراوی خێرخوازی هۆڵەندی NTHK پاسیکیلێکیان داناوە و وەک هاندانێک بۆ ئەوەی هەمووان دەستکەن بە لێخوڕینی پاسکیل.
بوفان زاکیر، بەڕێوەبەری رێکخراوی خێرخوازی NTHKـی هۆڵەندی بە 964ـی وت، ئێمە ئامانجمان ئەوەیە لە داهاتوودا بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر، هاوڵاتیان بەتایبەتی قوتابیان فەرمانبەران هانبدەین بە لێخوڕینی پاسکیل و لە ئێستادا پارێزگای هەولێر خەریکی دانانی خەتی تایبەتن لەسەر شەقامەکان بۆ لێخوڕینی پاسکیل.
وتیشی، “ئێمەش هاوکار و هەماهەنگ دەبێن بۆ ئەم بابەتە، پاسکیل جگە لەوەی سوودی وەرزشی هەیە و قەرەباڵغی هاتوچۆی ئوتومبێل لە شەقامەکان کەم دەکاتەوە کاریگەری بۆ پاکی ژینگەش هەیە.
پاسکیل هێمای کلتووری دەوڵەتی هۆڵەندایە، لە هوڵەندا نزیکەی ١٨ ملیۆن هاوڵاتی هەیە، نیوەیان پاسکیل لێدەخوڕن، هەمان ئەو رێکخراوەش لە ماوەی رابردوو پاسکیلێکیان پێشکەشی چایخانەی مام خەلیل لە هەولێر کردبوو.
پێداچوونەوە: توانا نەقی