دەستبەسەرداگرتنى کێکى ئێرانى لە مەرزى کێلێ کە بەرواریان لەسەر نەبووە
رەنگە ئاودیو بکرێنەوە
لە مەرزى کێلێ؛ 222 کارتۆن کێکى ئێرانى دەستى بەسەرداگیرا
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین رایگەیاند، یەکەى پشکنینى خۆراک لە مەرزى کێلێ، دەستیانگرت بەسەر 222 کارتۆن کێکى ئێرانى کە بەرواریان لەسەر نەبووە.
عەباس عەزیز، بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین بە 964ـى وت،”لەلایەن کارمەندانى یەکەى پشکنینى خۆراک لە مەرزى کێلێ، بەهۆى ئەوەى بەرواریان لەسەر نەبووە، 222 کارتۆن کێکیان جیاکردووەتەوە و دەستى بەسەرداگیراوە”.
وەک باسى دەکات، کێکەکان لەناو کۆگایەکى مەرزەکە هەڵگیراون و دواتر لیژنەى تەندروستى بڕیارى لەبارەوە دەدات کە ئایا تەلەف بکرێن یان بگەڕێندرێنەوە.