زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر - وێنە: راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین
دوو ساڵ مۆڵەتیان هەیە
زانکۆی سەڵاحەدین بریارێکی بۆ هەڵگرانی نازناوی زانستی “مامۆستای یاریدەدەر” دەرکرد
964+
ئەحمەد مستەفا
زانکۆی سەڵاحەدین بریارێک بۆ هەڵگرانی نازناوی زانستی “مامۆستای یاریدەدەر” لە زانکۆکەی دەرکردووە، بە گوێرەی بڕیارەکە، هەڵگری نازناوی زانستی “مامۆستای یاریدەدەر”، ئەگەر لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا نازناوی زانستی بەرزنەکەوە بۆ پلەی زانستی “مامۆستا”، نازناوی زانستیان لێ وەردەگێرێتەوە.
بڕیارەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە، ماوەی پێنج ساڵ بەسەر بەدەستهێنانی نازناوی زانستیان تێپەریووە.
نوسراوەکەی زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر بە گشتاندنی ژمارە “15185” لە “1.10.2025” ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی زانکۆکە لە کۆلێژە جیاوازەکان دەکاتەوە،کە هەڵگری نازناوی زانستی “مامۆستای یاریدەدەر”ن و ماوەی پێنج ساڵ بەسەر بەدەستهێنانی نازناوی زانستیان تێپەریووە، دەبێ نازناوی زانستییان بەرزبکەنەوە.
ئەگەر هاتوو، لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوو نازناوی زانستی بەرزنەکەوە بۆ پلەی زانستی “مامۆستا”، ئەوا پاڵشت بە یاسای وەزارەتی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ژمارە 10ـی ساڵی 2008ـی هەموارکراو دەگوازرێنەوە بۆ سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆ و هەروەها نازناوی زانستیان لێ وەردەگێرێتەوە.
ئەو نوسراوە، کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ واژۆی کردووە، بۆ ئەم پڕۆسەیە شەش مانگ جارێک، راسپاردنی بۆ سەرۆک بەشەکان کردووە بەدواداچوونی بۆ جێبەجێکردنی بکەن.
نوسراوەکەی زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر