دانا عەبدولجەبار وادەڵێت
“کارێکی جوان نەبێت دەرکەوتن بە زیاد دەزانم”
964+
دەشتی عارف- هەولێر
بێدەنگی باڵی بەسەر دانا عەبدولجەبارـدا کێشاوە و دەشڵێت، رێز لە رابردووی خۆی دەگرێت و لەم فەوزایەدا کاری هونەری پێ ناکرێت.
دەرفەت بوو لەگەڵ رۆژی جیهانی میوزیک بەشێک لە هونەرمەندە ونەکان لەنێو ئاهەنگ و کۆنسێرتەکان دەرکەوتن و بە چەند گۆرانیەک بەشداریان کرد، دانا عەبدولجەباریش یەکێک بوو لە دەرکەتووان و لە لێدوانێکدا بۆ 964 وتی، “لە ئێستادا دۆخی تەندروستیم باش بووە، بەڵام حەزم بە دەرکەوتن لەو فەوزایەی سۆشیال میدیادا نییە، وابزانم هەموو ئەو جیلەی ئێمە وان”.
لەبارەی پڕۆژەی نوێوە وتی، بەرهەمی نوێی هەیە و نەچووەتە جێبەجێکردنەوە، چونکە نایەوێت شتێک بکات خراپ بێت و رێزی کارەکانی پێشووی دەگرێت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح