رۆژی 3.10.2025

هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەكات

ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، رۆژی هەینی 3.10.2025 هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراق دەستپێدەكات و لە 8.11.2025 كۆتایی دێت.

كۆمیسیۆنەكە ئەمڕۆ لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئەنجومەنی كۆمیسیاران لیستی كۆتایی ناوی ئەو كاندیدانەی پەسند كرد، كە بۆیان هەیە بەشداریی هەڵبژاردن بكەن.

بە گوێرەی لیستەكەی كۆمیسیۆن، حەوت هەزار و 768 كاندید بەشداریی هەڵبژاردن دەكەن، كە پێنج هەزار و 520 كەسیان پیاون و دوو هەزار و 248یش ژنن.

بڕیارە لە 11.11.2025 هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.