راهێنه‌ری چوارقوڕنه: له‌به‌ر هانده‌ران نهێنییه‌كان ئاشكرا ناكه‌م
964+
مه‌جید بتوێنی – راپه‌ڕین
راهێنەری تۆپی پێی یانەی چوارقوڕنە ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، ئاشكراشی كرد كارگێڕیی یانه‌كه‌ی كێشه‌كانی تیپه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كردووه.
سەرهەنگ عەبدوڵڵا راهێنه‌ری یانه‌ی چوارقوڕنه له خولی كوردستان به تۆڕی 964ی وت،” لــەبــەر بــەرژەوەندیی یانــەکە و کەسایەتی خۆم دەستم لە کار کــێشایەوە”.
ئاماژەشی بەوەش کرد، چەند هۆکارێکی نهێنی و ئاشکرا هەن بۆ دەستلەکارکێشانەوەکەی بە تایبەت دوای تەواو بوونی گەڕی یەکەمی خولی یانە نایابەکانی کوردستان بە ڕاپۆرتێک داوای هێنانی چەند یاریزانێکی کردووە بۆ بەهێزکردنی تیپەکە و پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکانی.
ئه‌و ده‌ڵێت، ناوی 13 یاریزانی پێشنیار کردووە بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، بەڵام سەرپەرشتیار و ستافی ئیدارەی یانەکە، یەک یاریزانیشیان بۆ نەهێناوە.
بڕیاره‌كه‌ی سه‌رهه‌نگ عه‌بدوڵڵا دوای ئه‌وه دێت، تیپه‌كه‌ی دوێنێ له قۆناغی 16ی جامی كوردستان به 1-4 گۆڵ به یانه‌ی هندرێن دۆڕا و له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه كرایه ده‌ره‌وه.
وتیشی، “چەندان جار یانەكه‌م له کێشه‌كانی ناو تیپه‌كه‌ی ئاگه‌داركردووه‌ته‌وه، بەڵام ئه‌وان بە بیروبۆچۆنی خۆیان چارەسەریان کردووە، به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كان ریشه‌كێشی كێشه‌كانی نه‌كرد”.
“دڵسۆزنه‌بوون و هەستنەکردن بە بەرپرسیاریەتی زۆرێك لە یاریزانەکان و بێ متمانه‌یی نێوانیان لە کاتی یارییەکاندا، هه‌روه‌ها ئامادەنەبوونیان لە راهێنانەکاندا به‌شێكن له كێشه‌كان، كه هیچ لێپرسینەوەیەکیشیان لەگەڵدا نەکراوە، تەنانەت مووچەکانیشیان کەمنه‌کراوەتەوە و دواشنه‌كه‌وتووه”، سه‌رهه‌نگ عه‌بدوڵڵا وا ده‌ڵێت.
ئه‌و راهێنه‌ره له رێگه‌ی تۆڕی 964ـه‌وه، داوای لێبوردنی لە یاریزانان وهاندەرانی یانه‌كه‌ی کرد وهیوای خواست ساردنەبنەوە، هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد له‌به‌ر دڵی هانده‌ران نهێنییه‌كان ئاشكرا ناكات.
محه‌مه‌د خدر، سەرۆکی یانەی چواڕقوڕنە له لای خۆیه‌وه بۆ تۆڕی 964 وتی، “کاتێک ئاستی یانە لەکاتی خولەکاندا دادەبەزێت باشترین بژاردە گۆڕانکارییە لە راهێنەری یانەکە و هێنانی راهێنەرێکی تازە بە بیرۆکەی تازەوه، لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتی و خۆشەویستی بۆ یانەکەی سەرهەنگ بڕیارە دروستەکەی داوە و دەستی لە کار کێشاوه‌ته‌وه و قبوڵیش كراوه.
وتیشی، تا هێنانی راهێنه‌رێكی نوێ، ئەحمەد عه‌لیی جێگری دەبێتە راهێنەری یانەكه”.
یانه‌ی چوارقوڕنه ئه‌م وه‌رزه بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته ریزی یانه نایابه‌كانی كوردستان، ئێستا تیپه‌كه له پله‌ی 11ی ریزبه‌ندییه و 23 خاڵی هه‌یه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا