ساتى رادەستکردنى گەنم بە سایلۆى سلێمانى
بۆ خوار 50 تۆن
سایلۆى سلێمانى بۆ جوتیاران: سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە
964+
وریا فەتاح
سایلۆى سلێمانى جوتیاران ئاگادار بکاتەوە کە سبەینێ سەردانیان بکەن بۆ ئەوەى چەکى شایستە داراییەکانیان و بەرهەمى رەنج و ماندووبونەکانیان وەربگرن.
بەپێى ئاگادارییەکە، ئەو جوتیارانەى گەنمیان رادەستى سایلۆى سلێمانى کردووە و پشتگیرى بەشە کشتوکاڵییەکانیان لە 50 تۆن بەرەو خوارەوەیە، تا مستندى ژمارەى پسولەى 400، سبەینێ چوارشەممە سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى شایستە داراییەکانیان.
جەختیش کراوەتەوە کە ئەو جوتیارانەى پشتگیرییەکانیان لەسەروو 50 تۆنەوەیە، سەردانیان نەکەن.