فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى
دوێنێ بووە
یەکەمین گەشتى ئاسمانى راستەوخۆ لە نێوان فڕۆکەخانەى مەدینەى منەوەرە و سلێمانى دەستیپێکرد
964+
وریا فەتاح
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى رایگەیاند، دوێنێ یەکەمین گەشتى ئاسمانى راستەوخۆ لە نێوان مەدینەى منەوەرە و سلێمانى ئەنجامدرا.
بەپێى راگەیەنراوى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى، دوێنێ دووشەممە 29.9.2025، (هێڵی ئاسمانی گڵۆباڵ ئەڤیەیشن) یەکەمین گەشتی ئاسمانی راستەوخۆ لە نێوان فڕۆکەخانەی مەدینەی منەوەرەی وڵاتی عەرەبستانی سعودی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بە پێچەوانەوە ئەنجامدا.