دیار نییە وادەکەی درێژ دەکرێتەوە یان نا

سبەی کۆتا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین

+964

ژووری هەواڵ

سبەی 30.9.2025  کۆتا وادەیە بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی تا سوودمەندبن لە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین.

ئەمڕۆ دووشەممە 29.9.2025  وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عەباس ئەکرەم  بە 964ی راگەیاند: سبەی کۆتا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین و خوێندکاران دەتوانن سوودمەند بن.

هەروەها سەبارەت بە درێژکردنەوەی وادەی پڕکردنەوەی فۆرمەکەش دەڵێت، تا ئێستا بڕیار نەدراوە وادەکە درێژ بکرێتەوە و لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەک هەمووان ئاگادار دەکرێنەوە.

پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین لە هەرێمی کوردستان لە رێکەوتی 23.9.2025 دەستیپێکرد و بڕیارە سبەی کۆتایی بێت.

تەنیا ئەمساڵ رێژەی دەرچوونی خوێندکارانی پۆلی 12، زیاتر لە 50% بوو، واتا لە کۆی 117 هەزار قوتابی، نزیکەی 60 هەزاریان دەرچوون، وتەبێژی خوێندنی باڵاش وتی، ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە  سەرانسەری زانکۆ و پەیمانگاکان.

خوێندکارێک بەدەم پڕکردنەوەی زانکۆلاینەوە؛ زۆر زۆر گلە...

خوێندکارێک بەدەم پڕکردنەوەی زانکۆلاینەوە؛ زۆر زۆر گلەییم هەیە