هەواڵەکان

دیدارى کوردناسى بۆ مشتومڕ گۆڕا و ئۆتۆمبێلێکى هاتوچۆ بە یەک ملیۆن دینار سزادرا

964+

ژووری هەواڵ

ئەمە دوو رۆژە مشتومڕی سەر نمایشەکەی زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی کۆتایی نەهاتووە، لە دواهەمین رۆژی دیداری کوردناسی گروپێکی رۆژئاوای کوردستان نمایشێکی هونەرییان پێشکەش کرد، لە کۆتایی پەچەو بورقەی سەریان لێ کردەوە وەک ئاماژەیەک بۆ رزگاربوون لە کۆت و بەندی داعش.

نمایشە هونەرییەکەی زانکۆی ئەمریکی - سلێمانی کاردانەوە...

نمایشە هونەرییەکەی زانکۆی ئەمریکی - سلێمانی کاردانەوەی لێكەوتەوە

ئیدارەى کەرکوک ئەوەندە سور و مکوڕە لەسەر جێبەجێکردنى یاسا، تەنانەت چاوپۆشى لە خۆشیان ناکەن، ئەوەتا لە هەنگاوێکی دەگمەن بۆ جەختکردنەوە لەسەر سەروەری یاسا، قایمقامیەتی کەرکوک ئۆتۆمبێلێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی شارەکەی بە بڕی یەک ملیۆن دینار سزا دا.

هاتوچۆی کەرکوک ئۆتۆمبێلێکی خۆیان غەرامە کرد

هاتوچۆی کەرکوک ئۆتۆمبێلێکی خۆیان غەرامە کرد

دەرچوویەکى کۆلێژى شەریعەى خەڵكی هەولێر، بەناوی عیزەدین حامد، لە هەنگاوێكی ناوازەدا و بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی جیهان ، دوای دوو ساڵ كۆششی بەردەوام، قورئانی پیرۆزی بە زمانی ئاماژە نووسییەوە.

دوو ساڵی پێچوو تا قورئانی بۆ نابیستان نووسییەوە

دوو ساڵی پێچوو تا قورئانی بۆ نابیستان نووسییەوە

ئەم دوو سێ رۆژە لە سلێمانی شوێنی جارانی کارگەی جگەرەکە بەرناکەوێت، بە هەزاران قوتابی دەچنە ئەوێ و گفتوگۆ دەکەن و فۆڕم پڕ دەکەنەوە بۆ ئەوەی بزانن ساڵانی داهاتوو چی بەچی دەکەن.

زانستى خوێندووە و دەیەوێت بچێتە کۆلێژى یاسا

زانستى خوێندووە و دەیەوێت بچێتە کۆلێژى یاسا