کاتێک ئێوە لە شیرینی خەودا بوون

شەقامی 30 مەتری هەولێر شۆردرا و پوخت و خاوێن کرایەوە

964+

شۆڕش قادری

بەرەبەیانی زوو کاتێک ئێوە لە شیرینی خەودا بوون، ژینگەپارێزانی قارەمان کەوتنەخۆ و شەقامی 30 مەتری هەولێری پایتەختیان شۆرد و پوخت و خاوێنیان کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “کاتژمێر 6ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 29.9.2025 هەڵساین بە شووشتن و پاککردنەوەی تەواوی شەقامی 30 مەتری و دورگە ناوەندیەکەی بەگشتی، بەهێزی مرۆیی ژینگەپارێزانمان تانکەری ئاو و ئامێری گسکدانی شەقام، تەواوی شەقامەکە پاککرایەوە و شۆردرا”.

ژینگەپارێزان بە سوود وەرگرتن لە چۆڵبوونی شەقامەکان و نەبوونی جەنجاڵی لە بەیانی زوودا، هەڵمەتەکەیان ئەنجامداوە، چەند رۆژ پێشتریش شەقامەکانی 120 مەتری و 60 مەتری هەولێر بەهەمان شێوە خاوێن کرانەوە و ناوبەناو خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر ئەو هەڵمەتانە ئەنجام دەدات.

بەیانیی ئەمڕۆ شەقامی 60 مەتریی هەولێر بەتەواوی شۆردرا

بەیانیی ئەمڕۆ شەقامی 60 مەتریی هەولێر بەتەواوی شۆردرا

بازاڕی گەورەی هەولێر خاوێنکرایەوە و باخچەی رزگاریش رو...

بازاڕی گەورەی هەولێر خاوێنکرایەوە و باخچەی رزگاریش رووناككرایەوە