سێیەم رووداوی هاوشێوەیە لەم ساڵدا

گەنجێک لەناو حەوزی ماسی لە تەقتەق گیانی لەدەست دا

+964

دەریا ئەحمەد – کۆیە

گەنجێکی تەمەن 27 ساڵە بە ناوی دێدەوان سەلمان، لە گوندی موخەڕەسە لە قەزای تەقتەق، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو حەوزی ماسیدا کارەبا گرتی و گیانی لەدەست دا.

نەبەز حەمەخان جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی تەقتەق، بە 964ـی وت، ‌دوای کاتژمێر سێی ئەمڕۆ یەکشەممە 28.9.2025 رووداوەکە روویداوە و کەسوکاری راستەوخۆ هێناویانە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام کاتێک گەیشتە ئێمە گیانی لەدەستدابوو، ئێمەش رەوانەی پزیشکی دادی کۆیەمان کرد.

وتیشی، لەم ساڵدا ئەمە سێیەم حاڵەتی گیانلەدەستدانە بە تەزووی کارەبا لەناو حەوزی ماسی لە سنوورەکەیان دا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

منداڵێکی دووساڵان لە حەوزی ماسیدا خنکا

منداڵێکی دووساڵان لە حەوزی ماسیدا خنکا