هەتا هەفتەى رابردووش وانەبوو

بۆ ئەمڕۆ؛ عێراق لە دەرەوەى لیستى بەرزترین پلەکانى گەرمای جیهانە

964+

وریا فەتاح

هەتا هەفتەى رابردووش، لە لیستى وێستگەى کەشناسى جیهان، گەرمترین شارەکانى جیهان بەدەست عێراقەوە بوو، بەڵام ئەمڕۆ لە کۆى 15 گەرمترین شارى جیهان، هیچ شارێکى وڵاتى دوو رووبارى تێدا نییە و وادیارە کەشەکەى بەرەو فێنکبوونەوە چووە.

وێستگەى کەشناسى جیهان، ئاشکراى کردووە کە لە ماوەى 24 کاتژمێری رابردوودا، بەرزترین پلەی گەرمی لەسەر ئاستی جیهان لە وڵاتی جەزائیر تۆمارکراوە، بەشێوەیەک ناوچەی “بیدۆن 5” لە جەزائیر بە تۆمارکردنی 43.6 پلەی سیلیزی گەرمترین ناوچەی جیهان بووە.

لیستی سێ بەرزترین پلەی گەرمی لە جیهاندا:

بیدۆن 5 (جەزائیر): 43.6°C
بۆردجی ب. موختار (جەزائیر): 42.5°C
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕەس ئەلخەیمە (ئیمارات): 42.4°C
لەلایەکی دیکەوە، ساردترین ناوچەی جیهان لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا وێستگەی “ڤۆستۆک” بووە لە ئەنتارکتیکا کە پلەی گەرمی تێیدا بۆ 66.4- پلەی سیلیزی ژێر سفر دابەزیوە.

لیستی 3 ساردترین ناوچەی جیهان:

ڤۆستۆک (ئەنتارکتیکا): -66.4°C
دۆم سی دوو (ئەنتارکتیکا): -62.5°C
دۆم ئەی (ئەنتارکتیکا): -62°C

کەشەکە بەتەواوى فێنک بووە؛ لە حاجى ئۆمەران مەیلەو سارد...

کەشەکە بەتەواوى فێنک بووە؛ لە حاجى ئۆمەران مەیلەو ساردە