کرێکارێک لە هەولێر
لە کاتی کارکردن قاچێکی لەدەست دا و هێشتا لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە
+964
ئەحمەد شەمزین -هەولێر
ئەمڕۆ شەممە 27.9.2025 بەهۆی تەقینەوەیەک لەناو كارگەی شیشی لاجان لە هەولێر، كرێكارێك بەناوی یاسین هەردی هەركی، قاچی راستی لەدەست دا، ئێستاش لە نەخۆشخانەیە و نەشتەرگەری بۆ کراوە.
مەلیک غازی، ئامۆزای یاسین بۆ 964 وتی، تا ئێستا بەنج بەری نەداوە و كاتژمێر شەش هاتە دەرەوە لە نەشتەرگەری، رووداوەكە لە كاتژمێر 1:30 نیوەڕۆ روویداوە تا گەیاندمانە نەخۆشخانە قاچەكەی تەواو لەدەست دابوو، دیاریش نییە چ شتیك تەقیوەتەوە، لەگەڵ براكەی لەیەك شوێن كاردەكەن، ئەمڕۆ براكەی مۆڵەت بوو.
وتیشی: تا سێ رۆژ دەیهێڵنەوە لە نەخۆشخانە و پاشان قاچەكەی كاویە دەكەن بۆ ئەوەی قاچی دەستكردی بۆ دابننێن.
مەلیك دەڵێت، خاوەنی كارگەكە بەڵێنی پێداوین پێویستی بەهەر شتێک بێت بۆی دابین بكەن.
كارگەی شیشی لاجان دەكەوێتە سەر رێگای هەولێر – گوێر.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا