پلەی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە و توزێکی کەمیش دەبینرێت
کەشەکە تاڕادەیەک جێگیرە
پلەی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە و تۆزێکی کەمیش دەبینرێت
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژەش پلەی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە و کەشەکە تاڕادەیەک جێگیر دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 27.9.2025 ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزیکی سووک لە کەشدا، لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەندێک پەڵە هەور دەبینرێت.
بۆ سبەی یەکشەممەش، کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و پلەی گەرما وەک ئەمڕۆ دەبێت، بەشێوەیەک بەرزترین پلە لە کەرکوک و گەرمیان تۆمار دەکرێت بە 37 پلەی سیلیزی و حاجی ئۆمەرانیش فێنکترین شوێن دەبێت بە 22 پلە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
دهۆک: 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 30 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 35 پلەی سیلیزی
سۆران: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی